کچانی سلێمانی لەیاری تێپەڕینی تۆپ بونە پاڵەوانی عێراق

2023/10/04    250 جار بینراوە

 

* نەوژین

کچانی سلێمانی بەبێ دۆڕان بون بە براوەی پاڵەوانیەتی عێراق بۆ یاریی تێپەڕینی تۆپ.

لەدوای بەشداریکردنیان لە پاڵەوانیەتی عێراق بۆ یاریی تێپەڕینی تۆپ، کچانی سلێمانی بون بە براوەی پاڵەوانیەتیەکە.

دوێنێ (٣ـی تشرینی یەکەم) یاری کۆتایی پاڵەوانیەتیەکە لەنێوان کچانی سلێمانی و سەناعە، بەڕێوەچو و بە بردنەوەی سلێمانی کۆتایی پێهات و بون بە پاڵەوان.

پاڵەوانیەتیەکە بە بەشدار ٨ تیپی عێراقی لەشاری بەغدا بەڕێوەچو و تێیدا کچانی سلێمانی لەکۆی چوار یاری هەمو یاریەکان براوەبون.



Newjin.net - 2023
ژمارەی سەردان 1,199,428     ژمارەی میوان 860

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە