فیلمێکی دیکۆمێنتاری دەربارەی دو چالاکی بواری ژنان بەرهەمدەهێندرێت

2023/09/19    462 جار بینراوە

 

* نەوژین

دەرهێنەرێکی کورد فیلمێکی دیکۆمێنتاری دەربارەی دو ژنە چالاکی بواری ژنان لە کوردستان، بەرهەمدەهێنێت.

دەرهێنەر: حسام یوسفی، رایگەیاند: فیلمێکی دیکۆمێنتاریم بەناوی (مەرگ چارەنوسی من نییە) بە شێوەی (سینەما واریتی) ئامادەیە، کە تێیدا باس لە دو ژنە چالاکی مافی ژنان لە کوردستان (بەهار مونزیر و لاوە محەمەد) دەکەم.

لەبارەی ناوەڕۆکی فیلمەکەشەوە دەڵێت: لە فیلمەکە دا ئەو دو خانمە چالاکە بەدواداچون بۆ دۆسیەی کوشتنی ژنێک دەکەن کە بە پاساوی "شەرەف" لەلایەن براکەیەوە کوژراوە و بنامەڵەکەشی هەوڵدەدەن تاوانەکە بشارنەوە تاوەکو کوڕەکەیان لە زیندان ئازادبکرێت.

فیلمەکە هاوکات بینەر دەباتە گۆڕستانی بێ ناونیشانەکان کە چەندین ژنی تێدا نێژراون کە بە پاساوی "شەرەف" لە لایەن پیاوانی خێزان و بنەماڵەکەیانەوە کوژراون، هەروەک بینەر دەباتە نێو ژیانی تایبەتی بەهار مونزیر و هەندێک لە گۆشەکانی ژیانی نمایش دەکات.

فیلمەکە لە ساڵی رابردوەوە لە هەرێمی کوردستان دەست بە کاری وێنەگرتنی کراوە و لە ئێستادا هەمو کارەکانی تەواو بوە.
 



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,376,856     ژمارەی میوان 166

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە