سلێمانی: کچێک لەسەر پردێکی پەڕینەوە خۆی هەڵدایە خوارەوە و گیانی لەدەستدا

2023/09/14    595 جار بینراوە


* نەوژین

کچێک لەسەر پردی پەڕینەوەی بەردەم زانکۆی سلێمانی خۆی هەڵدایە خوارەوە و گیانی لەدەستدا.

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی سلێمانی کە نەیویست ناوی بهێنین بە نەوژینی راگەیاند: بەیانی ئەمڕۆ کچێکی تەمەن (١٥ بۆ ٢٠) ساڵ لە لەسەر پردی پەڕینەوەی کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی خۆی هەڵداوەتە خوارەوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەست داوە. 

وتیشی: بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر لەبارەی روداوەکە تەرمی کچەکە رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد: کچەکە هیچ ناسنامەیەکی پێ نییە، بۆیە هێشتا نازانیین فێرخوازی زانکۆی سلێمانیە یاخود نا.



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,472,424     ژمارەی میوان 573

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە