بکوژی (تەیبە) تەنها شەش مانگ زیندانی دەکرێت

2023/09/08    457 جار بینراوە

 

* نەوژین

لەدوای تێپەڕینی نۆ مانگ بەسەر کوژرانی کچە یوتوبەرێکی عێراقی، دادگا سزای تەنها شەش مانگی بەسەر بکوژەکەی دا کە باوکی بو، سەپاند.

دوێنێ پێنجشەممە (٧ـی ئەیلول) لە دادگای تاوانەکانی بەغدا دانیشتنی کۆتایی دادگاییکردنی تۆمەتباری کوشتنی (تەیبە عەلی) کە باوکی بو، بەڕێوەچو و تێیدا سزای تەنها شەش مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا. 

تەیبە، کچە یوتوبەرێکی عێراقی بو، بەڵام لە تورکیا دەژیا، دوای ئەوەی لە مانگی (کانونی دوەمی ئەمساڵ) بۆ سەردانیکردنی خێزانەکەی گەڕایەوە عێراق، لەلایەن باوکیەوە خنکێندرا.

بەڕای رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و ژنان لە عێراق، هۆکاری کوشتنی تەیبە لەلایەن باوکیەوە، بۆ ئەوە گەڕاوەتەوە کەوا باوکی رازینەبوە بەوەی تەیبە ڤیدیۆی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی یوتیوب بڵاوبکاتەوە.

بەڵام دادگا کوشتنەکەی بە (کوشتنی ئەنقەست و پلان بۆ دارێژراو) هەژمار نەکردو تەنها شەش مانگ زیندانی بەسەر باوکی دا سەپاند.



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,376,932     ژمارەی میوان 242

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە