لە گەرمیان ژنێک بە سوتان گیانی لەدەستدا

2025/07/14    514 جار بینراوە


* نەوژین

لە ناحیەی رزگاریی سەر بە کەلار، ژنێکی تەمەن ٦٦ ساڵ بەهۆی سوتانەوە گیانی لەدەستدا.

بەوتەی سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار، ئەمڕۆ ژنێکی بەتەمەن لە ناحییەی رزگارییەوە گەیەنراوەتە نەخۆشخانەکە کە بەهۆی سوتانەوە گیانی لەدەستداوە.

وتیشی: ژنەکە لەدایکبوی ساڵی ۱۹٥۹ـیەو خێزاندارە و خاوەنی ٤ مناڵە، کە گەیەنراوەتە نەخۆشخانە گیانی سپاردبو.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کەسوکارەکەی رایانگەیاندوە ژنەکە بەهۆی نەوتەوە گڕی گرتوە، پۆلیسیش لەبارەی روداوەکەوە دەستی بە لێکۆڵینەوە کردوە



Newjin.net - 2025
ژمارەی سەردان 2,613,012     ژمارەی میوان 170

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە