بۆ یەکەمجار خەڵاتی شێری زێڕین بە ژنە دەرهێنەرێک دەبەخشرێت

2023/08/31    299 جار بینراوە

 

* نەوژین

ژنە دەرهێنەری ئیتاڵی: لیلیانا کاڤانی خەڵاتی شێری ئاڵتونیی پێشکەشکرا، بەمەش دەبێتە یەکەم ژنە لە مێژودا خەڵاتەکە بەدەستبێنێت.

لەرۆژی (٣٠ـی ئاب)ـەوە چالاکیەکانی هەشتایەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ڤێنیس لە شاری ڤێنیسیای ئیتاڵیا دەستیپێکردوە و بڕیارە تاوەکو (٩ـی ئەیلول) بەرەدەوام بێت. 

لەیەکەم چالاکی دا خەڵاتی شێری زێڕین بەخشرایە ژنە دەرهێنەری ئیتاڵی: لیلیانا کاڤانی، بەوەش لیلیانا بوە یەکەم ژن لەمێژو دا ئەو خەڵاتەی بەدەستهێنابێت.

لیلیانا، ٩٠ ساڵ، لە ماوەی شەش دەیەی رابردودا کاری دەرهێنانی بۆ چەندین فیلم کردوە و چەندین خەڵاتی جیهانیشی بەدەستهێناوە.

ئەو لە کاتی وەرگرتنی خەڵاتەکە دا، وتی: نوسەر و دەرهێنەرە ژنەکان وەک پیاوان کار دەکەن، دروست نییە دەرفەتی دەرکەوتنیان پێنەدرێت.
 



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,376,618     ژمارەی میوان 572

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە