قژ بەستن و زیانەکانی

2023/08/27    560 جار بینراوە

 

* نەوژین

کۆکردنەوە و بەستنی قژ یەکێکە لە ئاسانترین و باوترین ستایلەکانی قژ لای خانمان، بەڵام زۆر بەردەوام بون لەسەری کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی جەستە بە گشتی و بەتایبەتی لەسەر تاڵە قژەکان دادەنێت.

بەپێی بڵاوکراوەیەکی ماڵپەڕی (برایت ساید) قژ بەستن بۆ ماوەیەکی زۆر دەکرێت ببێتە هۆی ئەمانە:

 توشبون بە شەقیقە.

هەندێک کات بریندابونی سەر.

دروستکردنی فشارێکی زۆر لەسەر کەلەی سەر، بەتایبەت کاتێک قژت پڕ بێت، دەبێتە هۆی توشبون بە ئازار و دەگوازرێتەوە بۆ مل و پشت.

پێستی روخسار رادەکێشێت، بەمەش دەبێتە هۆی کشان و چرچبونی پێستەکە.

تاڵە قژەکان لاواز دەکات و بە ئاسانی دەپچڕێن.

بەستنی قژ بە توندی، یەکێکی دیکەیە لە ستایلەکانی قژ بەستن، بەپێی بڵاوکراوەکەی ماڵپەڕی (برایت ساید) ئەم جۆرەیان بەردەوامبون لەسەری جگە لەو زیانەنای سەرەوە زیانی دیکەشی هەیە وەک: پشت ئێشە و زیادکردنی وەرینی قژ.



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,377,617     ژمارەی میوان 712

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە