نزار، کتێبێک دەربارەی مێژوی رۆژنامەگەری لە هەڵەبجە دەنوسێت

2023/08/19    885 جار بینراوە

 

* نەوژین

خانمە رۆژنامەنوسێکی شاری هەڵەبجە، کتێبێک دەربارەی مێژوی رۆژنامەگەری لە ناوچەکەی، دەنوسێت.

ئەمڕۆ شەممە (١٩ـی ئاب) لە مەراسیمێک دا لە شاری هەڵەبجە ناساندن بۆ یەکەم کتێبی خانمە رۆژنامەنوس (نزار کەریم)، کرا.

کتێبەکە بە ناونیشانی (مێژوی رۆژنامەگەری لە هەڵەبجە)ـیە و باس لە مێژوی رۆژنامەگەری لە شاری هەڵەبجە لەماوەی ساڵی ١٩٥٣ تاوەکو ئایاری ساڵی ٢٠٢٣ دەکات.

لەمیانی ناساندنی کتێبەکە نزار وتی: کتێبەکە بەرهەمی یەک ساڵ لێکۆڵینەوەیە لەسەر رۆژنامەگەری کوردی بینراو، بیسترا و خوێنراوە.

وتیشی: مەبەست لە نوسینی کتێبەکە خستنەڕوی مێژو و قۆناغەکانی دروستبونی رۆژنامەگەریە لە ناوچەکە.

نزار، ماوەی چەند ساڵێکە کاری رۆژنامەوانی دەکات و لە ئێستاش دا پەیامنێری کەناڵی (ئێن ئاڕ تی)ـە.



Newjin.net - 2025
ژمارەی سەردان 2,470,083     ژمارەی میوان 1148

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە