فیلمێك لەسەر کچە هونەرمەندێکی کورد خەڵاتی باشترینی فیستیڤاڵی كراكۆڤ بەدەستدەهێنێت

2023/06/10    454 جار بینراوە

 

* نەوژین

فیلمی دیکۆمێنتاری (ناوی من بەختەوەرییە) کە دەربارەی کچە هونەرمەندێکی باکوری کوردستانە، لەنێو  240 فیلم لە فیستیڤاڵی فیلمی كراكۆڤ لە وڵاتی پۆڵەندا، خەڵاتی باشترین فیلمی بەدەستهێنا.

فیلمەکە لە دەرهێنانی (نیك رید و ئایسە تۆرپاك)ـە و باس لە كچە هونەرمەندێکی كورد بەناوی موتڵو كایا دەکات کە نیشتەجێی شاری ئامەدە.

موتڵو كایا، لە ساڵی ٢٠١٥ لە پێشبڕكێیەكی دەنگخۆشی دا لە یەكێك لە كەناڵەكانی توركیا بەشداریكردبو، بەهۆی دەنگە خۆشەکەیەوە هەر زو ناوبانگێکی زۆری پەیداکرد، بەڵام لە رۆژی (١٨ـی ئایاری ٢٠١٨) لە ماڵەكەی خۆی لەلایەن دەستگیرانەكەیەوە درایە بەر دەستڕێژی گوللە و چەند گوللەیەك بەر سەری كەوتن، بەهۆیەوە زۆر بەسەختی برینداربو و تاوەکو ئێستا بە کەمئەندامی ماوەتەوە.

لە بەشێكی دیكەدا فیلمەکە باس لە خوشكی موتڵو كایە بەناوی (دیلەك كایە) دەکات، كە لە شوقەكەی خۆی لە (ئامەد) لەلایەن خۆشەویستەكەیەوە تەقەی لێكرا و گیانی لەدەستدا.

فیستیڤاڵی سینەمایی فیلمی كراكۆڤ یەكێك لە كۆنترین فێستیڤاڵی هونەری وڵاتی پۆڵەندایە، ئەمساڵ ٦٨ـیەمین فیستیڤاڵی بو.



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,377,640     ژمارەی میوان 721

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە