بۆ یەکەمجار لە مێژوی وڵاتەکە ژنێک دەبێتە سەرۆکی بانکی ناوەندی تورکیا

2023/06/09    453 جار بینراوە

 

* نەوژین

حەفیزە گایا ئەرکان، لەلایەن رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیاوە پۆستی سەرۆکی بانکی ناوەندی پێسپێردرا، بەوەش دەبێتە یەکەم ژن لە مێژوی وڵاتەکە ئەم پۆستە بەڕێوەببات.

حەفیزە گایا ئەرکان، ساڵی ١٩٨٢ لە ئیستەنبوڵ لەدایکبوە، خاوەنی بڕوانامەی ئەندازیاری پیشەسازییە کە لە زانکۆی بۆغازیچی بەدەستیهێناوە، هاوکات دکتۆرایشی لەبواری ئەندازیاریی دارایی لە زانکۆی پرینستۆن لە ئەمریکا بەدەستهێناوە. 

لە ساڵی ٢٠٠٥ لە دامەزراوەی دارایی گۆڵدمان ساکس دەستی بە کارکردن کردوە و بە درێژایی نۆ ساڵ لەگەڵ بانکە گەورەکانی ئەمریکا و کۆمپانیاکانی بیمە کاری کردوە.

دواتر و لە ساڵی ٢٠١٤ا لەگەڵ بانکی فێست پەبڵیک دەستی بە کار کردوە و لە ماوەی نزیکەی هەشت ساڵ دا وەک جێگری سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبردن، سەرۆک، ئەندامی ئەنجومەنی سەرۆکایەتی، بەڕێوبەری وەبەرهێنان و جێگری سەرۆکی بەشی مەترسییەکان، کاری کردوە.

بۆ ماوەی دوو ساڵیش ئەندامی دەستەی بەڕێوەبردنی کۆمپانیای خشڵی "Tiffany & Co" بوە.

هەروەها خاوەنی شارەزاییەکی زۆرە لەکاری بانکی و وەبەرھێنان و ئیدارەدانی تەکنەلۆژیا و داھێنانی ژمارەیی.



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,358,412     ژمارەی میوان 598

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە