* نەوژین
بۆ دوەم ساڵی لەسەر یەک یانەی وەرزشی فوتساڵی ئافرەتانی هەولێر بون بە پاڵەوانی خولی فوتساڵی یانەکانی کوردستان.
لە یاری کۆتایی خولەکە دا کە ئێوارەی ئەمڕۆ لە نێوان هەردو یانەی هەولێر و زاخۆ بەڕێوەچو، یانەی وەرزشی ئافرەتانی هەولێر توانیان بە ئەنجامی (٧ - ٢) یاریەکە ببەنەوە، بەوەش بون بە پاڵەوانی خولەکە بۆ ساڵی 2023.
یانەکە ماوەی ١٥ ساڵە دامەزراوە، تاوەکو ئێستا سێ جار بوە بە پاڵەوانی خولی فوتساڵی کوردستان، لە ئێستادا ١٥ کچە یاریزان یاری بۆ دەکەن.
خولی فوتساڵی یانەکانی کوردستان لە هەشت یانەی تایبەت بە کچان پێکدێت، کە بریتین لە یانەکانی: (ئافرەتانی هەولێر، دوکان، زانکۆی سەڵاحەدین، رەواندز، خەڵاتی پێنجوێن، قەڵادزێ، سەیدسادق و زاخۆ).