* نەوژین
پسپۆڕێی خەو لە هیندستان، ئاشکرایدەکات، ژنانی دوگیان لەپێناو تەندروستی کۆرپەکەیان پێویستە لەسەر لای چەپ دا بخەون.
ئەبهیناڤ سینگ، پزیشکی پسپۆڕی خەو لە هیندستان، دەڵێت: بەشێوەیەکی گشتی سێ شێوزای خەوتن هەن، هەر یەکەیان بۆ کەسانێک گونجاون، بۆ ژنانی دوگیان گرنگە بەشێوەیەک بخەون کەوا بڕبڕەی پشتیان راستبێت، کەمترین گوشاری لەسەربێت و هاوسەنگ بێت، ئەو شێوەیەش کاتێک رودەدات کەوا لەسەر لا خەوتبن، بەڵام بە مەرجێک سەرینێک لەنێوان هەردو قاچیان دابنرێت.
دەشڵێت: بەتایبەت گرنگە خانمانی دوگیان بەلای چەپدا بخەون نەوەک بەلای راست دا، چونکە خەوتن لەسەر لای چەپ، سوڕی خوێن چالاک دەکات، بەمەش بڕێکی زیاتر خوێن بۆ کۆرپەلە و ئەندامەکانی دایکەکە دەچێت.
هەروەها باشترە ژنانی دوگیان دوربکەونەوە لە خەوتن لەسەر پشت یان لەسەر سک یان هەر شێوەیەکی دیکەی خەوتن.