ژنە دەرهێنەرێک چڵە خورمای 'کان' بەدەستدەهێنێت

2023/05/28    498 جار بینراوە

 

* نەوژین

خانمە دەرهێنەری فەرەنسی: جوستین تریێت، خەڵاتی چڵەخورمای 76مین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کانی بەدەستهێنا.

تریێت، لەڕێگەی فیلمی 'Anatomy of a Fall’، خەڵاتەکەی بەدەستهێنا، کە زۆرینەی روداوەکانی لە نێو هۆڵی دادگا رودەدەن.
 
بە بەدەستھێنانی ئەم خەڵاتە، تریێت دەبێتە سێیەم دەرهێنەری ژن لە مێژوی ڤیستیڤاڵی کان دا کە خەڵاتی باشترین فیلمی ڤیستیڤاڵەکە بەدەستدەهێنێت، پاش جین کامبیۆن، بە فیلمی 'پیانۆ' لە ساڵی ١٩٩٣ و  جولیا دوکورانۆ بە فیلمی "تيتانيۆم" لە ساڵی ٢٠٢١، جولیا هاوکات لە لیژنەی دادوەری ئەمساڵی فیستیڤاڵەکە دا بو.
 
هەر لە فیستیڤاڵەکەدا، خانمە ئەکتەری وڵاتی تورکیا: مەرڤە دیزدار، خەڵاتی باشترین ئەکتەری ژنی لەڕێگەی فیلمی 'About Dry Grasses’، بەدەستهێنا.

مەرڤە دیزدار، وتەیەکیدا لە کاتی وەرگرتنی خەڵاتەکە دا، وتی: خەڵاتەکەم دەبەخشمە هەمو ئەو ژنانەی لە پێناو تێپەڕاندنی سەختییەکانی ژیان هەوڵدەدەن.

فیستیڤاڵی فیلمی کان لە 1946 دامەزراوە، بە یەکێک لە پێنج گرنگترین فیستیڤاڵی سینەمایی لە جیهاندا دەناسرێت.

مەرڤە دیزدار، براوەی باشترین ژنە ئەکتەری ئەم خولەی ڤیستیڤاڵی کان

 

 



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,357,288     ژمارەی میوان 712

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە