هه‌ژان، کتێبێک دەربارەی كاریگه‌ریی دراما توركیە‌كان دەنوسێت

2023/05/26    1008 جار بینراوە

 

* نەوژین، مه‌ریه‌م خالد

خانمە ئەکتەر و راگەیاندکار: هه‌ژان هێرش، کتێبێکی به‌ ناونیشانی (دراما توركیە دۆبلاژكراوه‌كان و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان) بڵاوكرده‌وه‌.

کتێبەکە دەبێتە یەکەم کتێبی چاپکراوی هەژان و تێیدا بە داتا کاریگەری دراما تورکیەکان لەسەر مناڵان و گەنجانی هەرێم رون دەکاتەوە. 

لەبارەی کتێبەکەوە، هەژان بە نەوژینی وت: کتێبەکە خودی ماستەرنامەکەمە، بۆیە وەکو کتێب بەچاپم گەیاند، چونکە توێژینەوەیەکی تازەیە و لەو بوارەدا بەکەمی توێژینەوە کراوە، پێشتر لەسەر دراما دۆبلاژکراوەکان کرابو، بەڵام بەتایبەت لەسەر دراما تورکیە دۆبلاژکراوەکان توێژینەوە نەکرابو.

لەبارەی هۆکاری هەڵبژاردنی ئەو بابەتە بۆ توژینەوە، هەژان وتی: "كاتێك ده‌مبینی له‌نێو خێزان و ماڵەکانمان، ئه‌ندامانی خێزان به‌ گه‌وره‌ و بچوكه‌وه‌ هه‌موان سه‌یری دراما توركیە دۆبلاژكراوه‌کانیان ده‌كرد، ئه‌و خوپێوەگرتنەی گه‌نجان و كاریگه‌ریی نه‌رێنی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌ر تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌، وایكرد ئه‌م توێژینه‌وه‌ بنوسم".

لە کتێبەکە دا بە داتا رونکراوەتەوە کەوا زۆرینەی خەڵکی خویانگرتوە بە سەیرکردنی دراما تورکیەکان، هەر لەبەر ئەوەش سەیری دەکەن، بەشێوەیەک (٦٨%)ـی ئەو کەسانەی سەیری دراما تورکیەکان دەکەن، خویان پێوەگرتوە.

هەر لە کتێبەکەدا باس لە جۆری دراماکان کراوە و دەرکەوتوە دیارترین جۆری ئەو دراما تورکیە دۆبلاژکراوانەی گەنجان لە هەرێم سەیری دەکەن، بریتین لە: درامای کۆمەڵایەتی بە پلەی یەکەم زۆرترین کەس سەیری دەکەن بە رێژەی (٣٣.٨%)، (٢٤%)ـیش سەیری دراما تورکیە دۆبلاژکراوە رۆمانسیەکان دەکەن.



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,723,216     ژمارەی میوان 410

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە