لەکەلار کچێک بە 'خنکان' گیانی لەدەستدا

2023/05/22    627 جار بینراوە

 

* نەوژین- رادیۆی دەنگ 

بەیانی ئەمڕۆ کچێک لە کەلار بەخنکاوی هێنراوەتە بەشی پزیشکی دادوەریی، پۆلیسی گەرمیانیش بە پشت بەستن بە وتەی کەسوکارەکەی دەڵێت: خۆی خنکاندوە.

بەپێی زانیاریەکانی رادیۆی دەنگ، کچەکە ناوی (م.ا.س)ـە و دانیشتوی گەڕەکی کەلاری کۆنە و تەمەنی چواردە ساڵە و فێرخوازە، بەیانی ئەمڕۆ تەرمەکەی گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتن و پاشان رەوانەی پزیشکی دادوەریی کراوە.

لایخۆشیەوە پەیجی پۆلیسی گەرمیان لە فەیسبوک، لەسەر زاری کەسوکارەکەیەوە بڵاویکردوەتەوە: "ناوبراو هیچ کێشەیەکی دیاریکراوی نەبوە و ناشزانن بەچی هۆکارێک لەماڵی خۆیان  خۆی هەڵواسیوە و لەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە".

پێشتریش لەبارەی ئەوەی سروشتی روداوەکە چۆنە، عەلی جەمال قەدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی راگەیاندبو: لێکۆڵینەوە لە روداوەکە بەردەوامە.



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,342,205     ژمارەی میوان 4633

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە