ئەو پیاوەی هاوسەرەکەی و دو لەکچەکانی و دراوسێیەکی کوشت دەستگیرکرا

2023/05/17    141 جار بینراوە

 

* نەوژین 

لە کۆیە پیاوێک هاوسەری و دو لەکچەکانی و دراوسێیەکی کوشت، پۆلیسیش دەڵێت: بکوژەکەمان دەستگیرکردوە.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ (١٧ـی ئایار) لە گەڕەکی ئازادی لە کۆیە دوای ئەوەی پیاوێک لەگەڵ مناڵەکانی و خێزانی دەمەقاڵێ و ناکۆکی هەبو، دەستڕێژی گولەی لە ماڵەکەی کرد و لە ئەنجام دا هاوسەرەکەی و دو لە کچەکانی و دراوسێیەکی گیانیان لەدەستدا، کوڕێکیشی بریندارە.

لەبارەی روداوەکەوە، کەمێک بەر لە ئێستا ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، تۆمەتبارەکە بەناوی (رزگار قادر) لەلایەن دەزگای ئاسایشی هەرێمەوە، بەپێی ماددەی ٤٠٦ لە یاسای سزادانی عێراقی کە تایبەتە بە کوشتنی بە ئەنقەست، دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوام دەبێت.

هاوکات، عەلی عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆیە، رایگەیاند: ئەو چوار کەسەی کوژراون بریتین لە: فاتمە عەبدوڵڵا، هاوسه‌ری بكوژه‌كه‌، تەمەنی ٦٣ ساڵ بوە، چرا رزگار، کچی بکوژەکە، تەمەنی 31 ساڵ بوە، چرۆ رزگار، كچی بكوژه‌كه‌‌، تەمەنی 18 ساڵ بوە، سیامەند عەباس، دراوسێی بكوژه‌كه‌‌، تەمەنی 55 ساڵ بوە، هاوکات کوڕێکی بکوژەکەش بەناوی شاکێو رزگار بریندارە.



Newjin.net - 2023
ژمارەی سەردان 943,422     ژمارەی میوان 42

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە