ئاسایشی خەبات: ئەو تۆمەتبارەمان دەستگیرکرد کە بەهۆی هەڕەشەکانیەوە 'مهران' خۆی سوتاند

2023/04/15    585 جار بینراوە

 

* نەوژین

پۆلیسی قەزای خەبات رایگەیاند: ئەو کوڕەمان دەستگیرکرد کە بوە هۆی خۆ سوتاندنی کچێک بەناوی 'مهران'.

مهران عەبدولکەریم، ١٧ ساڵ، کچێکی دانیشتوی ناحیەی رزگاری سەر بە قەزای خەبات بو، بەر لە ١٠ رۆژ دوای ئەوەی لەلایەن کوڕێکەوە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەکانی لێکرابو، خۆی سوتاند و دوای مانەوەی بۆ ماوەی ١٠ رۆژ لە نەخۆشخانە شەوی رابردو گیانی لەدەستدا.

لەبارەی روداوەکەوە کەمێک بەر لە ئێستا ئاسایشی قەزای خەبات رایگەیاند: ئەو کەسەمان دەستگیرکردوە بە هۆی هەڕەشەکانیەوە مهران خۆی سوتاندبو.

ئاشکرایشیکرد:  تۆمەتبارەکە بەناوی (ع.م)ـە و دانیشتوی قەزای خەباتە.



Newjin.net - 2025
ژمارەی سەردان 2,485,912     ژمارەی میوان 776

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە