* نەوژین
بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی خێزانی، پلاتفۆرمێک بۆ پانتایی سەلامەتی ئەلیکترۆنی ژنان رادەگەیەنێت.
دوێنێ (٨ـی مارس) لە مەراسیمێکدا لە شاری هەولێر بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و خێزان بەهەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوی (UNICEF) پلاتفۆرمی (لاها)ـی بۆ پانتایی سەلامەتی ئەلیکترۆنی خانمان راگەیاند.
بلاتفۆرمی لاها، ئەم وێب سایتە یەکەمین جار لە ئیکوادۆر خراوەتەڕو، دوەم جێگا عێراق و هەرێمی کوردستانە، کە زانیاریەکانی بە هەرسێ زمان کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی بۆ خوێنەران بەردەستە.
زانیاری دەستەبەر دەكات بۆ ژنان و كچان لەبارەی تەندروستی جنسی و مناڵخستنەوە و توندوتیژی جێندەرییەوە، هەروەها لەبارەی ئەوەی لە كوێ و چۆن دەستت بە خزمەتگوزارییەكان رابگات لە كاتی پێویستدا.