* نەوژین
ئەمڕۆ لە پارێزگاى هەڵەبجە ٤٠ ژنی خاوەن كار و بەهرەمەندى ناوچەکە خەڵاتی عادیلە خانیان پێبەخشرا.
ئەمڕۆ (٨ـی مارس) کە دەکاتە رۆژی جیهانی ژنان، لە مەراسیمێکدا رێکخراوی کارسازی کار لە هەڵەبجە یەکەمین خەڵاتی ساڵانەی عادیلە خانی بەخشیە ٤٠ ژنی خاوەن کار و توانا و بەهرە لە بوارەکانی وەرزش و هونەری و داهێنان و پسپۆڕی دەرونی.
یەکێک لەو ژنانی خەڵاتکرا حەمیدە جەمال، خاوەنی نوسینگەی شنروێ بۆ فێربونی شۆفێری بو، ئەو لەبارەی خەڵاتەکەوە بۆ نەوژین وتی: ئەم خەڵاتە گرنگی خۆی هەیە و هاندانێکی باشە بۆ بەرەوپێش چونی زیاترم.
شەهێن عومەر، یەکێکی دیکە بو لەو خانمانەی کە خەڵاتی پێبەخشرا، ئەو کە خەڵاتەکەی بەهۆی پسپۆڕیەکەی لە بواری چارەسەری دەرونی پێبەخشرابو وتی: ئەم جۆرە خەڵاتانە گرنگە بەردەوامی هەبێت، چونکە پاڵپشتیەکی گەورەیە بۆ ژنان.
یەکێکی دیکە لەو ژنانەی خەڵاتکرا، سۆزان شەعبان بو، ئەو جگە لەوەی کە خۆی خاوەنکارە و کاری چنین دەکات، هەلیکاری بۆ چەند ژنێکی دیکەش رەخساندوە، وتی: من لەڕێگەی کارەکەمەوە توانیومە لەڕوی دەرونی و ئابوریشەوە یارمەتیدەری ژنان بم
هەر لە مەراسیمەکە دا مهاباد کامیل، سهرۆكی زانكۆ هەڵەبجە و نوشخە ناسحی قایمقام، خەڵاتکران.
عادیلە خان، ساڵی ١٨٥٩ لهدایكبوه و ساڵی ١٩٢٤ كۆچی دوایی كردوه، بەهۆی کاریگەری و پێگە کۆمەڵایەتیەکەیەوە لەلایەن ئینگلیزەکانەوە بە (شاژنی بێتاجی شارەزور) ناسرابو.