کەژاڵ مستەفا ئازادکرا

2023/02/28    421 جار بینراوە

 

* نەوژین

دوای ئەوەی بەهۆی نوسینێکیەوە چالاکێکی بواری ژنان لە سلێمانی دەستگیرکرا، پارێزەرەکەی بە نەوژینی راگەیاند: کەمێک بەر لە ئێستا ئازادکراوە.

نەریمان ئەحمەد، پارێزەری کەژاڵ مستەفا، بە نەوژینی راگەیاند: کەمێک بەر لە ئێستا بەبڕیاری دادوەر و بە کەفالەتی یەک ملیۆن دینار، کەژاڵ مستەفا ئازادکراوە تاوەکو رۆژی دادگایی کردنەکەی.

وتیشی: داواکاریم پێشکەش بە دادوەر کردوە کەیسەکە دابخرێت، چونکە هیچ تەشهیرێکی تێدا نەکراوە، بەیەکجاری ئازادبکرێت و چیتر نەچێتەوە بەردەم دادگا.

کەژاڵ بەهۆی نوسینێکیەوە دەربارەی (پۆلیسی رەوشت)ـی ئێران لەلایەن بنکەی سەرچناری پۆلیسی سلێمانیەوە سکاڵا دژی تۆمارکرا بو، هەر بەو هۆیەوە دادگا بڕیاری راگرتنی بۆ ماوەی دە رۆژ لە رۆژی (٢٦ـی شوبات تاوەکو ٧ـی ئازار)دەرکردبو.



Newjin.net - 2023
ژمارەی سەردان 1,113,901     ژمارەی میوان 34

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە