دو کچی کورد دەبنە گۆڵکار و گۆڵ دروستکەری خولی سعودی

2023/02/12    348 جار بینراوە

 

* نەوژین

خولی نایابی تۆپی پێی كچانی سعودیە کۆتایی پێهات، دو کچی کورد بون بە گۆڵکار و گۆڵ دروستکەری خولەکە، بەڵام یانەکەیان نەبو بە پاڵەوان. 

شەوی رابردو (١١ـی شوبات) یاریەکانی هەفتەی (١٤) و کۆتایی یەكەمین خولی نایابی تۆپی پێی كچانی یانەكانی سعودیە ئەنجامدران، لە ئەنجامدا یانەی نەسڕ بو بە پاڵەوانی خولەکە و یانەی هیلالیش پلەی دوەمی بەدەستهێنا.

هاوکات کچە یاریزانی کورد شۆخان نورەدەین یاریزانی یانەی هیلال، بە تۆمارکردنی 43 گۆڵ بو بە گۆڵکاری ئەم وەرزەی خولەکە.

دێرین مەحمودیش یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەی هیلال، وەک باشترین گۆڵدروستکەری خولەکە دیاریکرا.



Newjin.net - 2023
ژمارەی سەردان 1,104,941     ژمارەی میوان 32

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە