خانمە پزیشکێکی کورد لەلایەن پاشای بەریتانیاوە خەڵات دەکرێت

2023/02/10    440 جار بینراوە

 

* نەوژین

خانمە پزیشکێکی کورد لەلایەن پاشای بەریتانیاوە خەڵاتی رێزلێنانی رۆیاڵ فامیلی (MBE) پێبەخشرا.

دوێنێ پێنجشەممە (٩ـی شوبات)، د.بنار تاڵەبانی، پزیشکی نەخۆشییەکانی گورچیلە و چاندنی گورچیلە، خەڵاتی باڵای لەلایەن پاشا چارڵزی سێیەمەوە وەرگرت.

خەڵاتەکەی لەپای هەوڵ و ماندوبونەکانی لە بەرەنگاربونەوەی زانیاری هەڵە دەربارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەکاتی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە لە وڵاتەکەدا پێبەخشرا.

خەڵاتی رۆیاڵ فامیلی (MBE) سێیەم بەرزترین پلەی خەڵاتی رێکخراوی ئیمپراتۆریەتی بەریتانیە لە دوای CBE و OBEـیەوە، ساڵانە لەلایەن بنەماڵەی شاهانەی بەریتانیاوە دەدرێت بە کەسێک کە لەو ساڵە دا دەستکەوتێکی نایابی بەدەستهێنابێت یان خزمەتێکی بە وڵاتەکە کردبێت کە کاریگەرییەکی درێژخایەن و بەرچاوی هەبوبێت.

د. بنار تاڵەبانی، لە ساڵی 1988 لە کوردستانی باشور لەدایک بوە، لە تەمەنی ١٠ ساڵیەوە وەک پەنابەر لەگەڵ خێزانەکەی رویان لە شاری بێرمینگهام لە بەریتانیا کردوە و لەوێ دەژین.



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,341,432     ژمارەی میوان 4844

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە