سەنا بەرزنجی "هەر ئەو کچەم"ـی بڵاوکردەوە

2023/01/30    537 جار بینراوە

 

* نەوژین

خانمە گۆرانیبێژ سەنا بەرزنجی، نوێترین گۆرانی بەناوی (هەر ئەو کچەم) بڵاوکردەوە.

بڵاوکردنەوەی ئەم بەرهەمە نوێیە دوای ساڵ و نیوێک لە بێدەنگی سەنا دێت، هاوکات وەکخۆی دەڵێت: یەکێکە لە تراکەکانی ئەلبومە نوێیەکەی.

لەبارەی گۆرانیەکەوە سەنا دەڵێت: ئەم تراکە بۆ هەمو کچان و ژنانێکە کە دوای سەختی کێشانێکی زۆر لەسەر پێی خۆیان دوبارە هەستاونەتەوە و ژیانێکی نوێیان دروستکردوە.

ئەم گۆرانیە نوێیەی لە تێکستی ژیار بەرزنجیە و هومەن ئەزما كاری ئەڕێنجمێنتی بۆ كردوە، ناسر حەیدەریش کاری دەرهێنانی بۆ ئەنجامداوە.

سەنا بەرزنجی، ساڵی ٢٠٠١ لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبوە، سەرەتا بە وتنەوە و کەڤەرکردنی گۆرانیە فۆلکلۆریە کوردییەکان دەستی پێکرد و دواتر ئەلبومی ‘راز’ـی بڵاوکردەوە کە پێکهاتبو لە ١٢ تراک، جگە لەم ئەلبومەش خاوەنی چەندین بەرهەمی هونەری تایبەت بەخۆیەتی.

کلیک بکە بۆ بینینی گۆرانیەکە.



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,336,115     ژمارەی میوان 755

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە