لە ٥ ئادار ژنێک بانگەوازی راپەڕینی کرد

2021/03/06    1150 جار بینراوە
 
* نەوژین 
 
 
سی ساڵ بەرلەئێستا لە شاری رانیە ژنێک دەچێتە مزگەوتی شارەکەو بانگەوازی راپەڕین دەکات دژ بە رژێمی بەعسی دەسەڵاتداری ئەو کاتی عێراق، ‏بەمەش دەبێتە یەکەم بانگەواز بۆ راپەڕینی گەلی کورد لەسەرجەم شارەکانی دیکەی هەرێم و خەڵک دەرژێتە شەقام.‏
 
 
هۆشەنگ کەریم، یەکێک لە بەشداربوانی راپەڕینی شاری رانیە دەڵێت: بەپێی کارنامەی بەرەی کوردستانی و ئامادەکارییەکان بۆ راپەرینی ئاداری ١٩٩١و ‏دابەشکردنی ئەرکەکان، لایەنی راگەیاندنی بە حزبی شیوعی عێراق دەسپێردرا، ئەوانیش خەرمان هیرانی بۆ ئەو کارە هەڵدەبژێرن.‏
 
 
خەرمان هیرانی، خانمە ئەکتەر، ئەو ژنەیە کە بانگەوازی راپەڕینی لە شاری رانیە کرد،  بوە هۆکاری جۆش و خرۆشی خەڵک، لە هەشتاكانی سەدەی ‏رابردوەوە خەریكی كاری شانۆییەو لە ئێستادا لەوڵاتی ئەڵمانیا دەژی، بەشداری لە چەند درامایەکدا کردوە و ڕۆڵی سەرەکەی بینیوە‎.‎
 
 
خانمە ئەکتەر خەرمان هیرانی
 
 
‏”ئەوکاتەی خاتو خەرمان بانەگەوازی کرد شار شلۆقا“‏
 
 
دەشڵێت: ئەوکات خاتو خەرمان هیرانی، بانگی جەماوەر دەکات بۆ راپەڕین و هێرشکردنە سەر مۆڵگەکانی بەعس، دەستبەجێ لە دەوروبەری مزگەوتی ‏گەورەی رانیەدا یەکەم دەستڕێژ لە هێزەکانی بەعس دەکرێت و شەڕ و روبەڕو بونەوە دەست پێدەکات، خەڵکی رانیە لە ماڵەکانیان هاتنە دەرەوەو ‏پەلاماری هێزەکانی بەعسیاندا، دواتریش سەرجەم شارەکانی دیکە هەرێم دژی بەعس راپەڕین.‏
 
 
 
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,335,794     ژمارەی میوان 668

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە