سەنتەری میترۆ: هەوڵەکان بۆ ناوزڕاندنی رۆژنامەنوس' شەهێن سابیر' ریسوادەکەین

2021/03/01    600 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
 
سەنتەری میترۆ، بۆ داکۆکیکردن لە رۆژنامەنوسان رایدەگەیەنێت،  پشتیوانی لەرۆژنامەنوس (شەهێن سابیر) دەکەین و هەمو ئەو هەوڵانەی بۆ ناوزرانی دەرێن، ریسوایان دەکەین. 
 
 
سەنتەری میترۆ، لە راگەیاندراوێکیدا ئاماژەی بەوەکردوە: بەهۆی زۆربونی پەیجی ساختە(فەیك)‌، ژنانی رۆژنامەوان دەكرێنە ئامانج ‌و روبەروی تەشهیرو ناوزراندن دەبنەوە، هەروەك هاوكارمان (شەهێن سابیر) رۆژنامەوانیان كراوەتە ئامانج لەلایەن كەسانی نابەرپرس‌و خاڵی لەبەها ئەخلاقیە كۆمەلایەتیەكان تۆمەتی نابەجێی خراوەتەپاڵ، هاوكات قسەی نارەواش خراوەتە پاڵ سەنتەری میترۆو رێكخەرەکەی.
 
 
‎لە بەشێکی دیکەی راگەیاندراوەکەدا میترۆ دەڵێت: داكۆكیكارێكی سەرسەخت دەبین‌ لەم دۆسیەیی ناوبراو، هەمو رێكارێكی پێویست دەگرینەبەر‌ بۆ ئاشکراکردنی ئەو کەسانەی لە پشت ئەو پەیجانەی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانن، پێویستە روی راستەقینەیان بۆ كۆمەڵگە ئاشكرابكرێت، لەگەڵ ئەوەشدا  سەنتەری میترۆ جەخت لە پێشخستنی توانای ژنانی چالاك دەکاتەوە هەمو توانای خۆی دەخاتە گەر بۆ ریسواکردنی خاوەن و سپۆنسەرانی ئەو پەیجانەی کاریان بوە بە ناوزراندنی چالاکوانی مافی مرۆڤ و رۆژنامەنوسان.
 
 
‎شەهێن سابیر، ماوەی ١٩ ساڵە لەژانرە جیاوازەكانی راگەیاندندا کاردەکات ‌و ئەندامی خۆبەخشی سەنتەری میترۆیە.
 
 
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,361,305     ژمارەی میوان 2805

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە