٨٧ کچی رزگاربوی دەستی داعش دەبنە پێشمەرگە

2021/02/26    2484 جار بینراوە
 
 
* نەوژین
 
 
لە سنوری قەزای شێخان لە فێرگەی (خنس) سەر بە پارێزگای دھۆك، (٨٧) كچی ئێزدی رزگاربوی دەستی داعش کۆتایان بە خولێكی مەشق و راھێنانی سەربازی ‏هێنا، وەزارەتی پێشمەرگەش رایدەگەیەنێت لە فەرماندەیی ھێزەكانی شنگال دەبنە پێشمەرگە.‏
 
 
لیوا بابەكر فەقێ ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند: (٨٧) كچی كوردی ئێزدی توانیان بە سەرکەوتوی مەشق و راهێنانەکانیان ‏تەواوبکەن لە فێرگەی خنس، دوابەدوای ئەمەش لە فەرماندەیی ھێزەكانی شنگال دەبنە پێشمەرگە‎.‎
 
 
ئاماژەی بەوەشکرد: بەشێکیان ئەوانەن كە لە دەستی داعش رزگار كراون و ئەوانەی دیكەش خەڵكی شەنگالن، دەیانەوێت بەرگری لە خاكی خۆیان بكەن‎.‎
 

قەزای شێخان، پارێزگای دهۆک، مەراسیمی کۆتایی هێنان بە مەشقی سەربازی ٨٧ کچی ئێزیدی وێنە: فێرگەی خنس

 

 



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,361,498     ژمارەی میوان 49

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە