* نەوژین
ئەمڕۆ چوار ساڵ بەسەر مەرگی خانمە رۆژنامەنوس شیفا گەردی، تێدەپەڕیت کە لە کاتی ئەنجامدانی روماڵی ئازادکردنی پارێزگای موسڵ لە دەست چەکدارانی داعش بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چیندراو گیانی لەدەستدا.
شیفا زکری ئیبراهیم، ناسراو بە شیفا گەردی(١/٧/١٩٨٦)،لە دایک بوە، لە ساڵی(٢٠٠٦)ەوە دەستی بە کاری راگەیاندن کردوە، لە ساڵی ٢٠١٣ بەشی راگەیاندنی لە کۆلێژی ئەدەبیاتی زانکۆی سەلاحەدین تەواوکردوە، کارمەندی تۆڕی میدیایی روداو بو.
شیفا گەردی، لەکاتی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی پارێزگای موسڵ، لەدەست چەکدارانی داعش بەرنامەی فۆکەس موسڵی پێشکەش دەکرد و بەشێوەیەکی مەیدانی راپۆرتی دەکرد.
هەر لەکاتی روماڵەکانیدا لە شاری موسڵ رۆژی (٢٥/٢/٢٠١٧)، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو گیانی لەدەستدا.

شیفا گەردی، لەکاتی روماڵی ئازادکردنی موسڵ لەدەست چەکدارانی داعش ساڵی(٢٠١٧)، وێنە: هەژمارەی ئینستاگرامی شیفا گەردی