سابات و ساوێن نوێترین گۆرانیان بڵاوکردەوە
2021/02/14
1173 جار بینراوە
* نەوژین
سابات و ساوێن حهمید، دو خوشکە گۆرانیبێژەکەی رانیە، "نەسیمەکەی ساردی پایزی" یان بڵاوکردەوە.
سابات و ساوێن، لە هەژماری تایبەتی خۆیان لە یوتوب ئەمڕۆ نوێترین گۆرانی و کلیپی خۆیان بڵاوکردەوە بەناوی(نەسیمەكەی ساردی پایز)، کە کاری وێنەگرتنی کلیپەکە لە وڵاتی کەنەدا کراوە.
دەشڵێن: ”ئەو كارە بۆ ئێمە زۆر جێگای دڵ خۆشییە، چونكە یەكەم كارمانە كە بە ئامادەكردن و ژەنینی خۆمان بێت هیوادارین بەدڵی هەوادارانمان بێت“.
سابات و ساوێن دو خوشكی میوزیكژهن و گۆرانیبێژن، ئهندامی گروپی كچانی ڕانیهن، بەڵام لە ئێستادا لە دەروەی وڵات دەژین، خاوهنی ژمارهیهك گۆرانیی دوێتن.
|