دێری ئارام گۆرانیەک بۆ ئازادی بڵاوکردەوە

2022/12/28    813 جار بینراوە

 

* نەوژین

کچە هونەرمەند: دێری ئارام، نوێترین گۆرانی بەناوی (ژن، ژیان، ئازادی) بڵاوکردەوە.

خانمە هونەرمەندی شاری سلێمانی: دێری ئارام، گۆرانیەکی بەناوی (ژن ژیان ئازادی) بڵاوکردەوە و لەبارەیەوە نوسیویەتی: دیاریەکی بچوکی منە لە کۆتایی ساڵ بۆ ئازادی و یەکسانی.

گۆرانیەکە هاوکات لە تێکستی دێری خۆیەتی و شیعرەکەیشی هەر خۆی نوسیویەتی.

دێری، سەرەتای دەستپێکردنی بە گۆرانی وتن دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠١٧، ئەوکات بە دوێتێک لەگەڵ هونەرمەند هەڵوێست محەمەد دەرکەوت، ئێستا خاوەنی چوار بەرهەمی هونەری تایبەت بە خۆیەتی، بەرهەمەکانی بریتین لە:(ناتوانم، پێت ناڵێم، ببینە و دورمەبە ).

کلیک بکە بۆ بینینی گۆرانیەکە.

 



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,723,200     ژمارەی میوان 394

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە