* نەوژین
سێیەم حاڵەتی کوشتنی ژنان بە دەمانچە لەماوەی هەفتەیەکدا لە هەرێم تۆمارکرا، ئەویش دوای ئەو روداوەی ئەمڕۆ لە هەولێر رویدا و تیایدا پیاوێک بە دەمانچەیەک کۆتایی بە ژیانی خۆی و ژنەکەی هێنا.
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە لە شاری هەولێر پیاوێک بە دەمانچە ژنەکەی کوشت و پاشان خۆیشی کوشت. لەبارەی روداوەکەوە هۆگر عهزیز، وتهبێژی پۆلیسی ههولێر بە نەوژینی راگەیاند: روداوەکە لهگهڕهكی كوێستان لە شاری ههولێر رویداوە، پیاوەکە سەرەتا هاوسەرەکەی کوشتوە و دواتریش خۆی کوشتوە؟
هەروەک ئاماژەی بەوەشکرد: "روداوەکە بەهۆی کێشەی خێزانی بوە"، بهبێ ئهوهى وردهكاری زیاتر بخاتهڕو.
پێشتریش لە رۆژی (٨ـی تشرینی دووەم) برایەک لە شاری سلێمانی هەڵیکوتایە سەر ماڵی خوشکەکەی کە دایکی سێ مناڵ بو و بە فیشەکێک کۆتایی بە ژیانی هێنا، لە دوای روداوەکەش وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە نەوژینی وت: براکەی لە کاتی ئیفادەدا وتویەتی بەهۆی دەمەقاڵەیەکەوە کوشتومە.
روداوی سێیەمیش دو رۆژ پێش ئێستا بو کاتێک لە شاری سلێمانی کوڕێک بە دەمانچە دایکی خۆی کوشت و رۆژێك دواتر خۆیشی کوشت.