فرمێسک: گۆرانی 'تەوار' پێشکەش بە 'ژیناکان' دەکەم
2022/10/02
954 جار بینراوە
* نەوژین
خانمە گۆرانیبێژ فرمێسک، نوێترین گۆرانی بەناوی (تەوار) لە کەناڵی فەرمی خۆی لە یوتیوب بڵاوکردەوە.
فرمێسک حافیز، لەبارەی گۆرانیەکەوە دەڵێت: پەیامی ئەم بەرهەمەم سەرکۆنەکردنی کوشتنی 'ژینا ئەمینی'ـە، هەروەک بەرهەمەکە پێشکەش بە 'ژیناکان' دەکەم، بە هیوای ئازادی بۆ ژن بۆ ژیان.
گۆرانی (تەوار) لە نوسینی ناسر حسامی و ئەڕێنجمێنتی دلزار عوبێد و میلۆدی فرمێسک خۆیەتی، ڤیدۆ کلیپەکەش لەلایەن حسام یوسفی ئامادەکراوە.
بۆ بینینی گۆرانیەکە کلیک بکە
|