ژنە رۆژنامەنوسێک ئامادەنابێت لەبەر سەرۆکی ئێران سەرپۆش بکات

2022/09/23    337 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
ژنە پێشکەشکارێکی کەناڵی CNNـی ئەمریکی رازی نابێت بەهۆی سەرۆک کۆماری ئێرانەوە بۆ بەرنامەکەی سەرپۆش بکات، لەبەرامبەردا سەرۆکی ئێران چاوپیلێکەوتنەکە رەتدەکاتەوە.
 
کریستیان ئامانپور، پێشکەشکاری کەناڵی (CNN)ـی ئەمریکی، لەپەرەی تایبەتی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی ئینستگرام بڵاویکردوەتەوە: ماوەی چەندین هەفتەیە ئامادەکاری بۆ چاوپێکەوتنێک لەگەڵ ئیبراهیم رەیسی، سەرۆک کۆماری ئێران دەکەین، تایبەت لەسەر پرسی خۆپیشاندانەکانی ئێران کە لە لەدوای مردنی 'ژینا ئەمینی'ـیەوە دەستیانپێکردوە.
 
"بەڵام لەدوای تەواوکردنی سەرجەم ئامادەکاریەکان بۆ بەرنامەکە، راوێژکارێکی سەرۆکی ئێران پێی وتم: گەر سەرپۆش نەکەیت ئیبراهیم رەیسی ئامادە نابێت چاوپێکەوتنت لەگەڵدا بکات". کریستیان وای وت.
 
دەشڵێت: بەڵام من بە ئەدەبەوە رەتمکردوە ئەو کارە ئەنجامبدەم، چونکە ئێمە لە نیویۆرکین، کە هیچ یاسا و نەریتێک نییە سەبارەت بە باڵاپۆشی، بۆیە چاوپێکەوتنەکەمان ئەنجام نەدا.
 
کریستیان ئامانپور، ٦٦ ساڵ، ماوەی ٣٩ ساڵە وەکو پەیامنێر و دواتر وەکو پێشکەشکار لەکەناڵی CNNـی ئەمریکی کاردەکات و ئێستا یەکێکە لە پێشکەشکارە دیارەکانی کەناڵەکە.


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,360,608     ژمارەی میوان 2751

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە