* نەوژین
لە سلێمانی پیاوێک هاوسەرەکەی و خەسوی و خەزوری دەداتە بەرچەقۆ، وتەبێژی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی سلێمانیش دەلێت: نازانین چەند چەقۆیان پێکەوتوە و هۆکاری روداوەکە چیبوە.
ئێوارەی دوێنێ (١٧ـی ئەیلول) پیاوێکی تەمەن ٢١ ساڵ لەشاری سلێمانی هەڵدەستێت بە بەرچەقۆدانی هاوسەرەکەی و خەسوی و خەزوری پێکەوە.
لەبارەی روداوەکەوە، رائید: راز فریا، وتەبێژی بەرێوبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنانی سلێمانی، بە نەوژینی راگەیاند: روداوەکە دوێنیێ ئێوارە رویداوە و لە ئێستادا تەندروستی بریندارەکان کە (ژنێک و دایکی و باوکی)ـن جێگیرە.
وتیشی: تاکو ئیستادا نازانین چەند چەقۆیان پێکەوتوە و هۆکاری روداوەکە چیبوە، بەڵام راستەوخۆ دوای روداوەکە پیاوەکە دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوە لەبارەی روداوەکە دەستی پێکردوە.