هەولێر: لە روداوێکی تەمومژاویدا کچێک گیانی لەدەستدا

2022/09/05    255 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
لە شاری هەولێر لە روداوێکی تەمەمژاویدا کچێک لە باڵەخانەیەک دەکەوێتە خوارەوە و گیان لەدەستدەدات.
 
بەیانی ئەمرۆ(٥ـی ئەیلول) لە روداوێکدا کچێکی تەمەن ١٧ ساڵ لە باڵەخانەیەکی گوندی لوبنانیی شاری هەولێر دەکەوێتە خوارەوە و گیان لەدەستدەدات.
 
بە پێی زانیاریەکان کچەکە ناوی "مەروە قەیسی"ـیە و بەرەگەز عەرەب بوە، لە هەولێر لە گوندی لوبنانی لەگەڵ خوشکێکیدا ژیاوە.
 
مەروە قەیسی، کچێکی چالاکی نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بو ڤیدیۆکانی بە ملیۆن بینەریان هەبو.
 
هەر بەپێی زانیاریەکان لە ئێستادا ئەو خوشکەی مەروە کە لەگەڵی دەژیا لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەسەرکراوە و لەبارەی روداوەکەوە لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت.
 
نەوژین بۆ وەرگرتنی زانیاری لەبارەی روداوەکەوە پەیوەندی کرد بە هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێرەوە، بەڵام بێ وەڵام بو.


Newjin.net - 2023
ژمارەی سەردان 875,122     ژمارەی میوان 18

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە