لە کۆنفرانسێکی تایبەت بە بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان کەمترین باس لەبارەی کێشەکانی ژنان دەکرێت

2022/08/27    358 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
ئەمرۆ لە بەغداد کۆنفرانسی "ئیسلامی بۆ بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان" بەرێوەچو، بەڵام لە کۆنفرانسەکەدا کەمترین باس لەبارەی توندوتیژی دژی ژنان و کێشەکانیانەوە کرا.
 
ئەمرۆ (٢٧ـی ئاب) بە ئامادە بونی سێ سەرۆکایەتیەکەی عێراق و نوێنەری زۆرینەی وڵاتان، لە شاری بەغداد کۆنفرانسی "ئیسلامی بۆ بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان" بەرێوەچو، بەڵام لە کۆنفرانسەکەدا لەبری باسکردنی دۆخی ژنان باسی دۆخی سیاسی عێراق کرا.
 
لە کۆنفرانسەکەدا هەریەک لە سەرۆک کۆمار: بەرهەم سالح، سەرۆک وەزیران: مستەفا کازمی و سەرۆکی پارلەمان: محەمەد حەلبوسی ئامادەبون و قسەیان کرد، بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنج بو لە قسەکانیاندا ئەوەندەی باسیان دۆخی سیاسی و ئابوری عێراق کرد، باسیان لە دۆخی ژنان و بەرزبونەوەی رێژەی توندوتیژی بەرامبەریان نەکرد.
 
ئەمە لە کاتێکدا بەپێی ئامارەکانی بەدواداچون بۆ دۆسیەکانی توندوتیژی دژی ژنانی عێراقی، لە ساڵی رابردودا زیاتر لە ٥ هەزار حاڵەتی توندوتیژیی بەرامبەر ژنان لە عێراق تۆمارکرابون.


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,305,256     ژمارەی میوان 137

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە