لە دەربەندیخان ژنێک نوسینگەیەکی گەشتیاریی دەکاتەوە

2022/07/31    625 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
بۆ یەکەمجار لە قەزای دەربەندیخان ژنێک کە هاوکات رۆژنامەنوس و چالاکوانە، نوسینگەیەکی گەشتیاریی بەناوی (نوسینگەی گەشتیاریی ئەدیبە)دەکاتەوە و دەڵێت: گەشتەکانمان بۆ ناوخۆ و دەرەوەی وڵاتیش دەبێت.
 
 ئەدیبە ئەحمەد، خاوەنی (نوسینگەی گەشتیاریی ئەدیبە) لەبارەی شێوازی کارکردنی نوسینگەکەوە بۆ نەوژین وتی: گەشتەکانی نوسینگەکەمان بۆ هەمو چین و توێژەکان دەبێت و بەگشتی گەشتەکانمان بۆ ناوخۆ و دەرەوەی وڵاتن، نرخەکانیشمان هەرزانترە بەراورد بە نوسینگە گەشتیاریەکانی دیکە.
 
پێش ئەم پرۆژەیە، ئەدیبە ئەحمەد، کە ژنە رۆژنامەنوس و چالاکوانێکی چالاکی نێو قەزاکەیە،  هۆڵێكی لەشجوانی تایبەت بە ژنانی لە قەزاکە کردوەتەوە.
 
 وەک باسیشی لێوەکرد بیرۆکەی کردنەوەی نوسینگە گەشتیاریەکەشی لە هۆڵە وەرزشیەکەیەوە وەرگرتوە، وتی: ئێمە لەگەڵ کچانی نێو هۆڵە لەشجوانیەکەم بەردەوام گەشتمان دەکرد، هەستم کرد ئەوان بەم گەشتانە زۆر ئارام دەبونەوە، بۆیە بڕیارمدا نوسینگەیەکی گەشتیاری لەنێو قەزاکەدا بکەمەوە، تاکو خەڵکی قەزاکە بە ئاسانی بتوانن گەشتەکانیان ئەنجامبدەن.
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,357,499     ژمارەی میوان 836

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە