* نەوژین
بۆ یەکەمجار لە عێراق ژنێک دەبێت بە کاپتنی فڕۆکە و دەڵێت: ژنانیش مافی ئەوەیان هەیە ئاوات بخوازن بۆ بون بە فڕۆکەوان.
عەلیە وەعد ئەلبەیاتی، دانیشتوی پارێزگای بابل، خوێندکاری فڕۆکەوانییە و لە باشوری ئەفریقا دەخوێنێت، دایکە و خاوەنی مناڵێکە، وەکو یەکەم ژن لە ناوەراست و باشوری عێراقەوە فڕۆکە لێدەخوڕێت.
عالیە دەڵێت: کەسێک کە خەونی هەبێت دەتوانێت هەمو بارودۆخێک تێبپەڕێنێت بۆ ئەوەی بە خەونەکەی بگات.
دەشڵێت: پیشەی فڕۆکەوانی تەنها بۆ پیاوان نییە، بە پێچەوانەوە ژن مافی ئەوەی هەیە ببێت بە فڕۆکەوان.
عالیە، باس لەوەشدەکات بە پشتگیری باوک و دایک و هاوسەرەکەی، توانیویەتی تەحەدای خۆی و قسەکانی خەڵک بکات و زاڵ بێت بەسەر ئەو سەختی و تەنگژانەی روبەڕوی بوەتەوە.