بۆ یەکەمجار تیمێکی ژنان بۆ پاراستنی چالاکیە مەدەنیەکان لەسەر هەرێم پێکدەهێنرێت

2022/07/04    500 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
یەکەمین تیمی ژنان بۆ پاراستنی چالاکیە مەدەنیەکان لەسەر ئاستی عێراق لە پارێزگای دهۆک پێکهێنرا، بەرێوبەری پۆلیسی پاراستنی چالاکیە مەدەنیەکانی دهۆکیش دەڵێت: هەبونی تیمێکی لەمشێوەیە زۆر گرنگە.
 
لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا مقەدەمی مافپەروەر: شڤان حاجی، بەرێوبەری پۆلیسی پاراستنی چالاکیە مەدەنیەکان لە دهۆک، رایگەیاند: ئێمە لە دهۆک وەکو یەکەم پارێزگا لە عێراق تیمێکمان بۆ پاراستنی چالاکیە مەدەنیەکان پێکهێناوە کە هەمویان ژنن.
 
دەربارەی ئامانج لە دروستکردنی تیمێکی لەم شێوەیەش وتی: بریاری دروستکردنی تیمیکی لەم شێوەیە تایبەت بە ژنان بۆ ئێمە زۆر گرنگە، چونکە بۆ زۆرێک لە حاڵەتەکانی وەک: خۆپیشاندان، ئاهەنگە گەورەکان و  لەکاتی گرتنی تاوانبار پێویستمان بە تیمی تایبەتی ژنان هەبو بەشداری بکەن.
 
بڕیاری دروستکردنی تیمێکی لەمشێوەیە لە ساڵی ٢٠١٧ لەلایەن بەڕێوبەری پۆلیسی دهۆکەوە دەرچوە، لە ئێستادا تیمەکە بەتەواوی ئامادەن بۆ بەشداری کردن لە چالاکیە مەدەنیەکان.



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,361,336     ژمارەی میوان 2624

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە