کەلار: کچێک بە فیشەک گیانی لەدەستدا

2022/06/23    892 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
شەوی رابردو کچێکی تەمەن ١٦ ساڵ لە گەرەکی ئازادی قەزای کەلار بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکێکەوە گیانی لەدەستدا، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیانیش دەڵێت: لێکۆڵینەوە دەکەین لەوەی گوماندەکرێت کوژرابێت.
 
لەبارەی روداوەکەوە رزگار لەتیف، جێگری بەرێوبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی کەلار، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: دوێنێ شەو کاتژمێر ١٢ـی شەو کچێک گەیەنراوەتە نەخۆشخانە کە فیشەک بە سکیەوە بوە، دواتر بەهۆی خراپی دۆخیەوە رەوانەی سلیمانی کرا، بەڵام لە رێگەدا و پێش گەیشتنی بە سلێمانی گیانی لەدەستداوە.
 
هاوکات لەبارەی هۆکاری گیانلەدەستدانی کچەکە، عەلی جەمال قدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: روداوەکە شەوی رابردو رویداوە، لێکەڵینەوە لە روداوەکە دەستیپێکردوە، تاکو ئێستا نازانرێت کوژراوە یاخود خۆی کوشتوە، کەسوکاری باس لەوە دەکەن خۆی کوشتوە، بەڵام لێکۆڵینەوە دەکەین لەوەی گومانیش دەکرێت کوژرابێت.
 
لەمساڵدا تاکوئێستا لە گەرمیان و خانەقین، ٤ ژن خۆیان کوشتوە و ٣ ژنیش خۆیان سوتاندوە.
 
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,361,785     ژمارەی میوان 329

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە