ژنێک دەبێتە باڵیۆزی نوێی ئەمریکا لە عێراق

2022/05/26    325 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
ئالینا رۆمانۆفسکی، وەک باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق دیاری کرا، رۆژی ٢٤ـی ئایار لەبەردەم كامالا هاریس جێگری سەرۆكی ئەمریکا لە واشنتۆن سوێندی یاسایی خوارد.
 
ئالینا رۆمانۆفسکی، لەدایکبوی ساڵی ١٩٥٥ـە، لەناو خێزانێكی سەربازیدا ژیاوە، باوك ‌و هاوسەر و كوڕە بچوكەكەی لەناو سوپای ئەمریكادا كاریان كردوە.
 
رۆمانۆفسکی، خاوەن بڕوانامەی ماستەرە لە پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان، دیپلۆماتکاری پیشەیی ئەمریکیە و ئەزمونی چل ساڵ کارکردنی لە بوارەکەدا هەیە، هاوکات پێشوتر وەک باڵیۆزی ئەمریکا لە وڵاتی کوەیت کاری کردوە.
 
 


Newjin.net - 2022
ژمارەی سەردان 768,774     ژمارەی میوان 22

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە