بکوژی ژنەکەی زاخۆ دەستگیرکرا

2022/05/22    364 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند: بکوژی ژنە تەمەن ٤٢ ساڵەکەی گوندی حەسەن رەشویان دەستگیرکردوە.
 
نەهشەت سەلمان، وتەبێژی پۆلیسی زاخۆ، لە راگەیاندراوێکدا رایگەیاند: “ئەمشەو دوای کەمتر لە ٢٤ کاتژمێر لە کوشتنی ژنێکی تەمەن ٤٢ ساڵ، لە رێگەی تیمەکانی پۆلیسی زاخۆوە توانیمان بکوژەکە دەستگیربکەین و دانی بەتاوانەکەیدا ناوە”، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە ناسنامەی بکوژەکە و پەیوەندی بە کوژراوەوە بکات.
 
رونیشیکردەوە، ژنەکە خاوەنی حەوت مناڵ بوە، بەهۆی بەرکەوتنی زەبرێکی گەورە کە بەر سەری کەوتوە، کوژراوە.
 
پۆلیسی زاخۆ رۆژی هەینی ٢٠ـی ئایار بڵاویکردەوە کەوا تەرمی ژنێکیان لە نزیک گوندی حەسەن رەشو لە سنوری ئیدارەی زاخۆ بە کوژراوی دۆزیوەتەوە.
 
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,305,770     ژمارەی میوان 620

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە