کچێک لە پێنجوێن بە خنکان گیانی لەدەستدا

2022/05/17    365 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
کچێکی تەمەن ١٤ ساڵ لە پێنجوێن بە خنکان گیانی لەدەستدا، وتەبێژی پۆلیسی پێنجوێنیش دەڵێت: تاکو ئێستا نازانرێت خنکێندراوە یاخود خۆی خنکاندوە.
 
کاروان عەبدوڵڵا، وتەبێژی پۆلیسی پێنجوێن، بە نەوژینی وت: شەوی رابردو کاتژمێر (٩:٣٠) تەرمی کچێکی تەمەن ١٤ ساڵمان بە خنکاوی دۆزیەوە.
 
رونیشیکردەوە: کچەکە دانیشتوی قەزای سەیدسادق بوە و فێرخواز بوە، بۆ کارکردن هاتوەتە قەزای پێنجوێن و لە کێڵگەی پەلەوەر کرێکار بوە.
 
وتیشی: "تاکو ئێستا نازانرێت کچەکە خۆی خنکاندوە یاخود خنکێندراوە".
 
هاوکات هیچ کەسێکیش وەکو تۆمەتبار لەو کەیسەدا رانەگیراوە.
 
بەپێی ئامارە فەرمییەکان، ئەمە یەکەم حاڵەتی کوشتن یاخود خۆکوشتنی ژنانە لەم ساڵدا لە ناوچەکە تۆمار دەکرێت.

 



Newjin.net - 2023
ژمارەی سەردان 1,117,653     ژمارەی میوان 38

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە