هەنار موفتی "وەرە پێکەوە سەفەرکەین" بڵاودەکاتەوە

2022/05/15    1434 جار بینراوە
 
* نه‌وژین
 
دوەم بەرهەمی شیعری ژنە شاعیر: هەنار موفتی، بەناوی: (وەرە پێكەوە سەفەركەین) بەم نزیکانە بڵاو دەبێتەوە.
 
هەنار، دەربارەی بەرهەمەکەی دەڵێت: "بەرهەمەکە بەشێوەی کۆمەڵە شیعریە، بەمنزیكانە دەكەوێتە بەر دیدەی رۆشنی خوێنەران و رۆشنبیران و هەوادارانی شیعری كوردی و بەهیوام گۆشەیەك لە كتێبخانەی  كوردی پڕ بكاتەوە و بە دڵی ئەدەب دۆستانی كورد بێت".
 
كۆمەڵە شیعری (وەرە پێكەوە سەفەركەین) لە بەرێوبەرایەتی گشتی كتێبخانە گشتیەكان ژمارەی سپاردنی (٢٦٢)ـی ساڵی ٢٠٢٢ـی پێدراوە، لە چاپخانەی رۆژهەڵات لە شاری هەولێر دیزاینکراوە.
 
هاوکات هەنار، خاوەنی بەرهەمێکی دیکەی کۆمەڵە شیعریە بەناوی (فرمێسکی دابڕان) کە ساڵی ٢٠٢١ بڵاوی کردەوە.
 
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,816,590     ژمارەی میوان 1426

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە