* نه‌وژین
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەمە لە قه‌زاى كه‌لار، كچێكى ته‌مه‌ن 18 ساڵ به "خۆهه‌ڵواسین" گیانى له‌ده‌ستدا.
مقدەمی مافپەروەر: عه‌لی جەمال، وته‌بێژی پۆلیسی گەرمیان له راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاندوه: روداوه‌كه له گەڕەکی بنگرد دا بوه و كچێک بەناوی (ئ. م. ص) كه لەدایکبوی ساڵی 2004 بوه و فێرخوازى پۆلی 12ـى ئاماده‌یی بوه، لەماڵی خۆیان خۆی هەڵواسیوه و گیانی لەدەستداوه.
ده‌شڵێت: بەوتەی کەسوکاری هیچ کێشەیەکی نەبوە و نازانن بەچی هۆکارێک خۆی خنکاندوە، ته‌رمه‌كه‌شی ره‌وانه‌ى پزیشکی دادوەری كراوه و لێكۆڵینه‌وه له روداوه‌كه ده‌ستیپێكردوه.