* نەوژین
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر حاڵەتی سوتاندنی کچێکی لەلایەن باوەژنیەوە ئاشکرا کرد و دۆخی کچەکەش ناجێگیرە.
بەپێی راگەیەنراوێکی پۆلیسی هەولێر؛ کچێکی تەمەن (١٧) ساڵ بەناوی (رەیان مەحمود جەمیل) لەلایەن باوە ژنەکەیەوە سوتێنراوە.
رونیشیدەکاتەوە: دوای وەرگرتنی وتەی تاوانلێکراو، وتویەتی لەلایەن باوەژنیەوە سوتێندراوە، رێژەی سوتانەکەشی (٪٨٠)ـە.
باسی لەوەشکردوە تۆمەتبار بە ئەنجامدانی تاوانەکە کە ژنێکە بەناوی (م. ح. ح.) دەستگیر کراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخراوە بەپێی ماددە (٤٠٨) لە یاسای سزادان و راگیراوە.