* نەوژین
پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی پیاوێکی راگەیاند کە ھەستاوە بە زیندانیی کردنی ھاوسەرەکەی لە ژورێکی ھۆتێلێکدا و ئەشکەنجەدانی.
لە راگەیەنراوێکی پۆلیسی سلێمانی دا ھاتوە: دوای ئەوەی زانیاریمان پێگەیشت لەسەر بونی حاڵەتێک كە واگومان دەكرێت لە یەكێك لە هۆتێلەكانی شاری سلێمانی ژنێك زیندانیکراوە و رێگەی هاتنە دەرەوەی لێگیراوە، لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردوە و توانرا ژنەكە بدۆزرێتەوە كە لە ژوری هۆتێلێكدا لەلایەن هاوسەری پێشوتریەوە بەندكراوە و ئازار دراوە.
باسی لەوەشکردوە تۆمەتبارەکە کە ھاوسەری پێشوتری ژنەکەیە دەستگیر کراوە کە لەدایكبوی 1992یە و بەناسنامە عەرەبە، بەبڕیاری دادوەر راگیراوە.