* نه‌وژین
له‌ناحیه‌ى رزگاری سه‌ر به كه‌لار، ماڵی مریه‌م بۆ كۆكردنه‌وه و پاراستنى كه‌لوپه‌لی قوربانیانی ئه‌نفال كرایه‌وه و هاوكات خه‌ڵاتى ساڵانه‌ى كارین به پێنج ژنه ئه‌نفال به‌خشرا.
له مه‌راسیمێك دا ئه‌مڕۆ دوشه‌مه، رێكخراوى هاوكاری ئه‌ڵمانى، ماڵی مریه‌مى بۆ كۆكردنه‌وه و پاراستنى كه‌لوپه‌لی قوربانیانی ئه‌نفال كرده‌وه، كه ژماره‌یه‌ك كه‌ره‌سته‌ى قوربانیانی ئه‌نفال و كه‌سوكاره‌كانیانى له‌خۆ گرتوه.
له وته‌یه‌كدا زیاد فایه‌ق، سه‌رپه‌رشتیاری پرۆژه‌كانى رێكخراوه‌كه له گه‌رمیان، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد ماڵی مریه‌م هه‌وڵێكه بۆ له‌خۆگرتن و پاراستنى زۆرینه‌ى شتومه‌ك و پێداویستی كه‌سانى ئه‌نفال.
ئه‌و ماڵه به ناوى "مریه‌م"ـه‌وه نراوه، كه كچێكى به‌جێماوى ئه‌نفال بو، ده‌زگیرانه‌كه‌ى به‌ر ئه‌نفال ده‌كه‌وێت و ده‌بێته قوربانى، ئه‌ویش له چاوه‌ڕوانى گه‌ڕانه‌وه‌ى دا كۆچی دوایی ده‌كات.
هه‌ر له‌و مه‌راسیمه‌دا، خه‌ڵاتى ساڵانه‌ى خاتو كارین پێشكه‌ش كرا به پێنج ژنى كه‌سوكارى ئه‌نفال، كه توانیویانه روبه‌ڕوى سه‌ختیه‌كانى ژیانى دواى ئه‌نفال ببنه‌وه و مناڵه‌كانیان به باشی به‌خێو بكه‌ن.
خه‌ڵاته‌كه ساڵانه به‌ناوى خاتو كارینه‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێت كه ژنه چالاكوانێكى ئه‌ڵمانیه و له سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كانه‌وه له گه‌رمیان كاری كۆمه‌ڵگه‌یی و رێكخراوه‌یی ده‌كات به‌تایبه‌تیش بۆ كه‌سوكارى قوربانیانى ئه‌نفال.