* نه‌وژین
له پێناو به‌بازاڕكردنی كه‌لوپه‌ل و كاره ده‌ستیه‌كانیان، ژماره‌یه‌ك لە ژنانی هه‌ڵه‌بجه شه‌وانی رەمەزان له ناوبازاری شارەکەدا کارەکانیان نمایش ده‌كه‌ن.
سوزان شەعبان، سه‌رۆكی سه‌ندیكای رستن و چنینی هه‌ڵەبجه، به نه‌وژینی وت: "پاش هەوڵ و ماندوبونێکی زۆر و بەیارمەتی سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه، توانیمان شەوانە بازارێکی تایبەت بە نمایشی کاری دەستی بکەینەوە".
وتیشی: مه‌به‌ست له‌م كاره په‌ره‌پێدانی كاركردنى ژنان و ده‌ستكه‌وتنی داهاتی تایبه‌ت به‌خۆیانه.
بازاڕەکە هەمو شەوانێکی رەمەزان لە کاتژمێر هەشتی شەو تاکو درەنگانێکی شەو کراوە دەبێت، تیایدا زیاتر لە 15 ژن نمایشی کارە دەستیەکانیان و خواردن و شیرینی جۆراوجۆر ده‌كه‌ن.
دەربارەی ئەگەری بەردەوامبونیان بۆ دوای رەمەزان، سۆزان شەعبان، وتی:"نازانین بەردەوام دەبێت یاخود نا، به‌پێی خواست و ویستی بازارە".
شەوانە بازاڕەکەى هه‌ڵه‌بجه لە چەند خێوه‌تێك پێکدێت و شوێنی لە بەرامبەر شارەوانی هەڵەبجەدایە.