* نەوژین
لەناو ماڵەکەی خۆی دا لە خانەقین، ژنێکی بەتەمەن تەرمەکەی بە سەربڕاوی دۆزرایەوە.
سەرچاوەیەکی فەرمیی ئاگادار بە نەوژینی وت: دوێنێ لەنێو ماڵەکەی خۆیاندا لە گەڕەکی رزگاریی 'حەی رەمەزان'، تەرمی ژنێکی بەساڵاچو دۆزراوەتەوە کە بە چەقۆ سەری بڕدرابو.
وتیشی: پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە کردوە و تائێستا لەوبارەوە ھیچ رانەگەیەنراوە بە فەرمی.
ژنەکە لەدایکبوی ساڵی ١٩٤٥ـە.