* نه‌وژین
بەرێوبەری بەرێوبەرایەتی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى توندوتیژی دژی ژنان و خێزان لە هەولێر دەڵێت: بەراورد بە ساڵی پار لەم ساڵدا رێژەی توندوتیژی خێزانی لە شاری هەولێر کەمیکردوە.
عه‌قیدی پۆلیس: سه‌فین تاهیر، به‌ڕێوبه‌ری به‌ڕێوبه‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان و خێزان لە هەولێر، به
سایتی فه‌رمی حكومه‌تى هه‌رێمى وتوه: "له سێ مانگی رابردودا به‌راورد به ساڵی پار رێژه‌ی توندوتیژی خێزانیی كه‌می کردوە، به‌ڵام ساڵانه به گشتی ئاستی تۆماركردنی سكاڵاكان به‌رز ده‌بێته‌وه، بۆ نمونه ئاماره‌كانی كوشتن به‌ره‌و كه‌مبونه‌وه‌یه، له به‌رامبه‌ردا سكاڵاكان زۆر بون".
هەروەک باسی لە دیارترین هۆکارەکانی دروستبونی توندوتیژی خێزانی کرد و وتی: به پله‌ی یه‌كه‌م خراپ به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیا بۆته هۆی دروستبونی چه‌ندین كێشه و گرفت له ناو خێزانه‌كان، هۆكارێكی دیكه‌ش خراپی باری ئابوریه كه رۆڵی هه‌بوه له زیادكردنی كێشه‌كان له نێوان تاكه‌كانی خێزاندا.
به‌ڕێوبه‌ری به‌ڕێوبه‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان و خێزان لە هەولێر، ناپاكیی خێزانی به یه‌كێكى دیكه له "هۆكاره زه‌قه‌كانى" سه‌رهه‌ڵدانى كێشه له‌نێو خێزانه‌كاندا زانی.